هەواڵنامەی هەسار لە چارێگی دووەمی 2023

دوایین هەواڵە گرینگەکانی چارێگی دووەمی ساڵی 2023: لەم پیدیئێفە بخوێنەوە
Hasar Q2 2023


سیستەمی ریسایکلینگەکەی هەسار لەلایەن حکومەتەوە متمانەی پێکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی دانینا بە سیستەمی ڕیسایکلکردنەوەی ئاوی هەسار (کە بە هاوبەشی لەگەڵ یونسێف ئەنجامیداوە) وەکو سیستەمێك کە دەتوانێت ئاوی ڕۆیشتووی ماڵان ڕیسایکل بکاتەوە بۆ ئاستێك کە دەستبدات بەشێوەیەکی ژینگەیی بەکاربهێت بۆ ئاودانی داری پارکەکان.

– لە سەرەتای چارێگی دووەم؛ کۆی ژمارەی نەمامەکان چێندراوەکانی پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو گەیشتە سەرووی 300 هەزار.
-هەسار دەستپشخەری تێكرای سفری خەرجی ئاوی پێشکەش بە پارکی سامی عبدالرحمن کرد بۆ دابینکردنی سەرچاوەی ئاو لەڕێگەی ڕیسایکلینگ.
– سەرەڕای هەبوونی قەیرانی ئابووری و کەمبوونەوەی پاڵپشتی، ڕێکخراو بەردەوامبوو لە پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی پڕۆژە (سوپاس بۆ دڵسۆزەکانی هەسار، ئەوانەی لە ئۆفیسدا کار لەسەر پڕۆژەکان دەکەن).
– ڕێژەی گەشەی بەڕووەکان بەراورد بە ساڵی پار دوو ئەوەندە زیاترە، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشبردنی دیزاینی پڕۆژەکە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پار.
– توانیمان ڕاپۆرتی بنەڕەتی بۆ پارکی سامی عبدالرحمن تەواو بکەین کە تێیدا دەستپێشخەریێکی چارەسەری پێشکەشکرا بۆ ئاودان لەڕێگەی ڕیسایکل لە چوارچێوەی پڕۆژەی تێكرای خەرجی سفری ڕێکخراوی هەسار.
– توانیمان پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی بۆ ئاودان ئەنجام بدەین، لەناو ئەو خاکەی کە پڕۆژەکەی لێ ئەنجامدراوە، هەستەوەری پێوانەکردنی شێ داندراوە. هەنگاوەکانمان ڕۆیشتنە بەرەو بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا.