بەشداری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بکە

پشتگیری لە دروستکردنی سیستەمی خودکاری زیرەک بکە  بۆ بەڕێوبەردنی خۆبەخشەکانمان
ئامانجی کۆمەك: 510$
تکایە دڵنیابەوە لەوەی کاتێك پارە دەنێریت لەگەڵی بنوسە "سیستەمی خۆبەخشی"
چەند کۆمەکیتر ماوە بگات بە ئامانج 0%
 

بەرزکردنەوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆبەخشیمان لە هەسار کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر تواناکانمان بۆ بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکەماندا. توانای ئێستامان زۆر سنوردارە، ئاستەنگ لەبەردەممان هەیە. جێبەجێکردنی سیستەمی خودکاری زیرەك، دەتوانین باشتر خۆبەخشەکانمان بەڕێوەببەین و پشتگیریان بکەین.  بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆبەخشیمان، دڵنیاییمان دەداتێ بۆ ئەوەی بتوانین دەرفەتی خۆبەخشی بۆ زۆر خەڵك بڕەخسێنین لەگەڵمان بەیەکەوە داهاتووێکی بەردەوام و سەوز دروستبکەین.

ئەو نوێکارییە تایبەتانەی کە ئێمە بەدوای جێبەجێکردنیدا دەگەڕێین لە سیستەمی نوێی خودکاری زیرەکی خۆبەخشیدا بریتین لە:

بەردەست خستنی کەمپی دیجیتاڵی لەڕێگەی بەکارهێنانی پلانی بازرگانی MeisterTask بۆ دروستکردنی کەمپێکی دیجیتاڵی بۆ خۆبەخشەکان کە لە یەک شوێن بن و ئەرکەکان ببینن.

دابینکردنی ڕاهێنانی دەستپێك بۆ خۆبەخشەکان کە سەربەخۆ بێت و بڕوانامەی تەواوکردن بدات. بۆ ئەم هەنگاوەش پێویستمان بە پلەگئینێکی تایبەت هەیە بکڕین و لە وێبسایتی هەسار بەردەستی بخەین. 

باشترکردنی چاتبۆتەکەمان (زارا) بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی باشتر بۆ خۆبەخشەکان بە زمانی کوردی. پێویستی بە کڕینی پلەگئینێكی تایبەت هەیە. 

ئێمە سوپاسگوزارین بۆ هەر بەخشینێك تەنانەت ئەگەر تەنها 5000 دیناری عێراقیشبی. ئەوانەشی کە بەخشینێکی بەرچاو ئەنجام دەدەن، دەرگا کراوەیە و سوپاستان دەکەین و لە کۆتایی کەمپینەکە لەسەر خواستی خۆتان ئاماژە بە ناوتان دەدەین. ئەگەر تاکە بەخشەرێك بیەوێت هەموو تێچوونەکە دابین بکات کە تەنها 510$، ئەوا ئێمە ئەم بەخشەرە وەك سپۆنسەرێک بۆ سیستەمی خۆبەخشیمان دەناسین. 
بۆ وردەکاری زیاتر، سەیری ئەم لینکە بکە
System cost of Hasar Organization

009647515504445

009647515504445

گواستنەوەی بانکی
تکایە زانیاری بانکەکە دابەزێنە: وردەکاری هەژماری ڕێکخراوی هەسار