هەسار بەخێرهاتنی زارا دەکات، کە چاتبۆتێکی نوێیە و لەگەڵ وێبسایتەکەی کار دەکات

ڕێکخراوی هەسار بە شانازییەوە خستنەربەردەستی چاتبۆتی کوردی زارا ڕادەگەیەنێت کە وەک پێشوازیکارێکی ڤیرچواڵی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری خۆبەخشەکان و یارمەتیدانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان لە ڕێکخراوی هەسار. ئەم خاڵە گرنگە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ ڕێکخراوی هەسار چونکە هەوڵدەدات ببێتە سەرچاوەیەکی ئاماژەی متمانەپێکراو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

زارا هاوکاری دەستبەجێی تۆڕی گەنجانی هەسار دەکات کە دەگاتە سەرووی٤٠٠ خۆبەخش و ئەندام. شتێکی ئاساییە کە خۆبەخشەکان بەردەوام پرسیاری جۆراوجۆریان هەیە لەسەر پڕۆگرامی خۆبەخشی. بەم زیادکردنە نوێیە، خزمەتگوزاری هەسار بۆ خۆبەخشان زیاتر دەچێتە پێشەوە.

چاتبۆتەکە بە ناوی زەهرا تەیارەوە کراوە، بەڕێزیان یەکێکە لە دڵسۆزەکانی هەسار کە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی خۆبەخش و ئەندامانی لە ئەستۆدایە. ڕێکخراوی هەسار دان بە پێویستی بەرەوپێشبردنی پرۆگرامی هاوکاری و خۆبەخشی گەنجان دەنێت، زارا و بەردەستخستنی زمانی کوردی تەنها سەرەتایەکە. لە چارێگی دووەمی ٢٠٢٣ گۆڕانکاریە گەورەکان لەناو پڕۆگرامی خۆبەخشی دەستپێدەکەن.

ڕێکخراوی هەسار داوا لە خۆبەخشەکان و ئەندامانی دەکات کە سوودی تەواو لە زارا و وەشانە کوردییەکەی ماڵپەڕەکە وەربگرن. هەروەها هاوکاربن لە بردنەپێشەوەی ئەم سیستەمە بە پاڵپشتیکردنیان لەو کەرەستانەی کە گرنگن بۆ بەرەوپێشبردنی زارا.

چاوەڕوانی نوێکاری زیاتر بن، و با پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دروستکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ هەمووان.