5000 دینارەکەی ئێوە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت لە دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوام

بەخشینە بچووکەکەت دەتوانێت جیاوازیەکی گەورە بۆ ژینگە دروست بکات. تەنانەت 5000 دینار دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ دابینکردنی تێچووی کارکردن و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانمان.

بە 5000 دینار دەتوانن هاوکارمان بن لە پارەی گواستنەوەی خۆبەخشێک کە دەیەوێت بەشداری چالاکییەکانمان بکات کە بریتین لە چاندنی نەمام و سەرپەرشتیکردن و ئاودان  بە ئاوی ریسایکلکراو. بەخشینەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی زیاتر بەشداری لە دۆزی ئێمەدا بکەن و هۆشیاری بڵاوبکەنەوە.

بە 5000 دینار دەتوانن هاوکارمان بن لە ئاودێریکردنی ئەو نەمامانەی لە ناوچە جیاوازەکاندا چاندومانە. بەخشینەکەت دڵنیای دەدات لەوەی ئەم دارانە بە شێوەیەکی تەندروست و بەهێز گەشە دەکەن، ئۆکسجین و سێبەر و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گیانلەبەرە کێوییەکان دابین دەکات.

بەخشینە بچووکەکەت تەنها بەشدارییەکی دارایی نییە بەڵکو بەشدارییەکی ئەخلاقیشە. بەخشین بە هەسار، خەمخۆری و پابەندبوونت بە ژینگە و کۆمەڵگا نیشان دەدات. تۆ ببیتە بەشێک لە خێزانەکەمان و ئەرکەکەمان.

009647515504445

009647515504445

گواستنەوەی بانکی
تکایە زانیاری بانکەکە دابەزێنە: وردەکاری هەژماری ڕێکخراوی هەسار
 

ببە بە سپۆنسەری هەسار

لەگەڵمان بن لە پاراستنی ژینگە

بە بوون بە سپۆنسەر بۆ هەسار، دەتوانن یارمەتیدەرمان بن لە بەرەوپێشبردنی بەردەوامیی ژینگە و پاراستنی هەسارەکەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو. هەسار بەردەوامە لە بەرەوپێشچوون و پێشەنگبوون لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەی ژینگەیی و بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. پشتگیری ئێوە وامان لێدەکات چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین و خەڵکی زیاتر لە ئەرکەکەماندا بەشدار بکەین. ئێمە هەلی سپۆنسەری جۆراوجۆر پێشکەش دەکەین کە لەگەڵ بەها و ئامانجەکانی بزنس و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان دەگونجێت. بە سپۆنسەرکردنی هەسار، دڵنیایی دروست دەکەیت لە بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕیسایکلکردنی ئاوی ڕۆیشتوو، دروستکردنەوەی دارستان بە داری خۆرسك، بەرەنگاریبوونەوەی وشکەساڵی، پاراستنی سامانی ئاو، هەروەها هەڵمەتەکانی هۆشیاری ژینگەیی، تۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمان و سۆشیال میدیا و ئیڤێنتەکانمان دەناسرێیت و دەچیە پاڵ سپۆنسەرەکانمان و ستایش دەکرێیت. پشتگیری ئێوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە توانای ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و دروستکردنی داهاتووێکی باشتر بۆ هەمووان دروست دەکات. لەگەڵمان بن لە ئەرکەکەمان بۆ پاراستنی ژینگە و پێشخستنی داهاتوویەکی بەردەوام.