گفتوگۆ بکە
تکایە ئێرە داگرە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکەیت
پەیامێک لە دەستەی دامەزرێنەری هەسارەوە بۆ هاوبەشەکان و سپۆنسەرەکان و خۆبەخشەکان و هاوڵاتیان
لەم چارەکەدا توانیمان بە سەرکەوتوویی 35 هەزار نەمامیتر بەشێوەی دار بچێنین و کۆی گشتی ئەو نەمامانەی لە ساڵی 2023دا چێنراون گەیشتووەتە 215 هەزار نەمام. هەروەها پەرژینێكی 3 کیلۆمەتریمان جێگیرکرد بۆ پاراستنی نەمامە چێنراوەکان. جارێکیتر نەمامگەمان دامەزراند بۆ گەشەپێدانی دار بەڕووی دوو ساڵە. هەروەها سیستەمێکی ئاودێری تاقیکاری بۆ دارستانە تازەکەمان دانا. هەروەها سیستەمی ڕیسایکلکردنەوەکەمان باشتر کرد بۆ ئەوەی لە چارەکی دووەمدا قەبارەکەی بۆ پێنج هێندە گەورەتربکەین. سەبارەت بە دەستپێشخەریی تێكرای خەرجی سفری ئاو، ئێمە داوای داتای ئاوی ژێر زەویمان کرد لە حکومەت، بە خۆشحاڵیەوە، پڕۆسەی وەرگرتنی داتای پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا. ئەم داتایانە یارمەتیمان دەدەن کە ڕاپۆرتێکی بنەڕەتی لەسەر دۆخی ئاوی ژێر زەوی پارك. هەروەها لە وەرزی چاندندا هەماهەنگیەکی باش لەنێوان کۆمەڵگە و خۆبەخشەکان و تیمی پڕۆژە هەبوو؛ خۆبەخشەکان لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون بۆ چاندنی نەمام لەگەڵ تیمی پڕۆژە. ڕێکخراوی هەسار سوپاسگوزارە بۆ هاوبەشە ستراتیژییەکانی، سپۆنسەرەکان، خۆبەخشەکان، و هاوڵاتیانی کە پشتگیری لە ئەرک و دیدگای خۆی دەکەن. بەهۆی ئەم هەماهەنگیە جوانە، توانیمان چارێگی یەکەم بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەین و ئامادەبین بچینە چارێگی دووەم بە کۆمەڵێك پلانی تۆکمە.
پەرەپێدانی ڕێبازێکی ئەکادیمی بۆ پرسە ژینگەییەکان
بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە کۆمەڵگادا
بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا
دروستکردنی تۆڕی گەنجانی ژینگەیی
هاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان
سەرەتا دەبێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە بەشداری ڕێکخراوی هەسار بکەیت؛ پاشان، ئێمە ئیمەیڵێکی ئاگادارکردنەوەت بۆ دەنێرین کاتێک بەشداری بەرنامەکان بووین.
لێرە داواکاری پێشکەش بکەزارا یارمەتیت دەدەین بۆ ئەوەی ئاشنای هەسارت بکات
گفتوگۆ بکە
تکایە ئێرە داگرە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکەیت