ڕێکخراوی هەسار

بەیەکەوە بەرەنگاری گۆڕانی کەشوهەوا دەبینەوە

هەسار لە 2023دا

پەیامێک لە دەستەی دامەزرێنەری هەسارەوە بۆ هاوبەشەکان و سپۆنسەرەکان و خۆبەخشەکان و هاوڵاتیان

داشبۆردی پێوانەکانمان

ژمارەی خۆبەخشەکانمان لە تەواوی هەرێمی کوردستان
0
توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئاوی ڕیسایکلینگ لە ڕۆژێکدا (مەتر سێجا)
0
ڕووبەری یەکسان بە یاریگای تۆپی پێ کە دارستانمان لەسەر دروستکردووە
0
ژمارەی ئەو دارانەی چێندراوە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە
0

ڕێکخراوی هەسار: پێشەنگ و نوێگەر لە بواری بەرەنگاریبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان

لەگەڵ ئێمە گەشتێک بکەن بەناو دڵی هەرێمی کوردستاندا کە ڕێکخراوی هەسار ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتەوە. ئەرکەکەمان دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکان دەگرێتەوە، لە دارستانکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی بەکارهاتووەوە تا باشترکردنی کوالیتی خاک. ئەم ڤیدیۆیە کاریگەری قووڵی پڕۆژەی ملیۆن بەڕووو هێزی هاوکاری کۆمەڵگا و خۆبەخشیمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا ئاشکرا دەکات. بزانە چۆن دەتوانیت لەگەڵمان بیت لە بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوام

لەجیاتی ئەوەی خۆڵ ببەینە ناو تاقیگە، تاقیگەمان بردۆتە ناو خۆڵ
ئەگەر بمانەوێت کارەکان بە زانستی بکەین، پێویستە پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستین. کارکردن لەگەڵ سروشت پێویستی بەوە هەیە لە سروشت تێبگەین. یەکێك لە ئاستەنگە گەورەکان لەبەردەممان لە تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان ئاو و خۆڵ و دارەکانمان بریتیبوو لە ئەنجامدانی پشکنین، خۆڵ وەرگرین، ببەینە تاقیگە، بۆ ئەوەی بزانین ڕێژەی شێ چەندە؟ کارەکە زۆر تاقەت پروکێنەربوو. سوپاس بۆ هیومانبلینك، کۆمپانیایەکی سویسری تایبەت بەم بوارە هەڵسا بە دابینکردنی سیستەمێکی زانیاری کە لەجیاتی ئەوەی خۆڵ ببەینە ناو تاقیگە، تاقیگەمان بردە ناو خۆڵ، هەر کاتژمێرێك جارێك پێمان دەڵێت ڕێژەی شێ لەناو خۆڵ لە قوڵاییە جیاوازەکان چەندە. لە ئێستادا ئێمە دەزانین کەی پێویستە ئاودان بکەینەوە. دەزانین ئاودانەکانمان تا قوڵایی چەند دەڕۆن. دەتوانین بڵێین، ئێستا باشتر لە سروشت تێدەگەین. هەسار بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پرسی دروستکردنەوەی دارستان، پاراستنی ئاو، بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە بە خۆڕاگری گۆڕانی کەشوهەوا.
سیستەمی ڕیسایکلینگەکەی ڕێکخراوی هەسار بەفەرمی لەلایەن حکومەتەوە دانی پێداندرا.
هەسار سیستەمێکی تایبەت بە ریسایکلکردنەوەی ئاوی بەرەوپێشبردووە کە توانای بەرهەمهێنانی 300 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا هەیە. ئەم سیستەمە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ دانی پێداندرا. هەنگاوی داهاتوومان فراوانکردنی ئەم سیستەمەیە بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزەوی لە بەکارهێنان. دەستپێشخەریمان کردووە کە لەڕێگەی ئەم سیستەمەمان ئاو بۆ تەواوی پارکی سامی عبدالرحمن دابین بکەین بۆ ئەوەی ئاوی ڕیسایکل بکەینە جێگرەوەی ئاوی ژێرزەوی بۆ ئاودانی پارکەکە. ئەگەر ئەم دەستپێشخەریە بخەینە بواری جێبەجێکردن؛ یەکسان دەبێت بە تەئمینکردنی ئاوی ژێرزەوی بۆ نزیکەی دوو هەزار ماڵ. جگە لەوەش، ئاودانی پارکێکی گەورەی وەکو پارکی سامی عبدلرحمن دەکەینە ئاودانێکی بەردەوام و ژینگەیی.

فیدەکانی هەواڵ

ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی چی دەدەین؟

  • بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕێگەی چارەسەری بەردەوام
  • ڕاگرتنی بیابانبوون و تێکچوونی خاک
  • زیندووکردنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی بۆ سەرچاوەکانی ئاوی پاک
  • پەرەپێدانی ستراتیژی پشتێنەی سەوزی شارەکان بۆ ژینگەیەکی تەندروست
  • پەروەردەکردنی کۆمەڵگا لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا بۆ داهاتوویەکی بەردەوام
  • جێبەجێکردنی کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پیس
 

هاوبەشەکانمان

img
img
img
img
img
بەشداربە لەگەڵمان

ببە بە خۆبەخش

سەرەتا دەبێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە بەشداری ڕێکخراوی هەسار بکەیت؛ پاشان، ئێمە ئیمەیڵێکی ئاگادارکردنەوەت بۆ دەنێرین کاتێک بەشداری بەرنامەکان بووین.

بەشداربە و ببە خۆبەخش