پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو
چاندنی یەک ملیۆن داری ڕەسەن لەهەرێمی کوردستان
دەستیپێکردن: کانوونی یەکەمی 2020 – بەردەوامە
شوێن: هەولێر، ڕێگای 120 مەتر، نزیک شاری هانا
ئامانج: کاری کەش و هەوا
وێب سایت: www.millionoaks.org
ئیمەیڵ: [email protected]
ڕۆڵی هەسار: دامەزرێنەر و جێبەجێکار
لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خۆڵبارين لە شاری هەولێر بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەوا، هەنگاونان و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکارییانە بووە بە ئەرکێکی زۆر گرنگ. پڕۆژەی مليۆن بەڕوو چارەسەرێکی داهێنەرانەیە کە وا بنیاتنراوە ساڵانە ڕووبەرێکی گەورە لە دارستان لە شارەکەدا درووست بکات. تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، پڕۆژەکە یەک ملیۆن نەمامی چاندووە، کە 80%ی دارە داری بەڕووی رەسەن دەبن لە جۆری”Quercus brantii lind”دەبن. 20%ی دیکەش لە دارى جۆراوجۆر پێکدێت بۆ دابینکردنی هەمەچەشنێتی و شوێنی حەوانەوە بۆ داربەڕووەکان. پڕۆژەی مليۆن بەڕوو دەستپێشخەرییەکی پێشکەوتووە کە ئامانجی بوژاندنەوەی ئیکۆسیستەمی شارەکەیە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دروستکردنی داهاتوویەکی لەبارترە بۆ هەمووان.
ڕێکخراوی هەسار پێشەنگایەتی دەکات بە پڕۆژەی مليۆن بەڕوو؛ دەستپێشخەرییەکی خاوەن خەونی گەورەیە، ئامانجی بەشداریکردنی ئیدارەی شارەکە و ڕێکخراوەکانی دیکە و کۆمپانیاکانە بۆ سەرپێخستنی هەوڵێکی بەرفراوانی دووبارە بەدارستانکردنەوە لەسەر زەوییە گشتییەکانی بەردەست لە تەنیشت شه قامى 120 مەتری. لە کۆتایی ساڵی 2020. زانکۆى جيهان بە دابینکردنی نەمامگەیەک پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەی میلیۆن بەڕوو پیشان دا، هاوکات دامەزراوەی ڕوانگە بوو بە هاوبەشی ستراتیژی دەستپێشخەرییەکە لە ناوەڕاستی ساڵی 2021. لە کۆتاییەکانی هەمانساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخان کرد، ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەنجامدانی چاندن بە ڕووبەرێکی بەرفراوان. لە سەرەتای ساڵی 2022 کۆمپانیای پترۆلیۆمی شاماران وەک سپۆنسەر پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە کرد و پشتگیری و بودجەی پێویستی پێشکەش بە پڕۆژەکە کرد. پڕۆژەی مليۆن بەڕوو هەوڵێکی شۆڕشگێڕانەیە کە هێزی هەماهەنگی لە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ژینگە و کۆمەڵگا نیشان دەدات.
لەم پڕۆژەیەدا سێ ئامانجی سەرەکی هەیە:
- هەموو ساڵێک درووستکردنی داراستان بە ڕووبەرێکی فراوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان.
- هاندان و بەکەلتوورکردنی خووی نەمامچاندن لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا.
- ژیانبەبەرداکردنەوەی دارستانە سروشتییەکان و زیادکردنی ڕووبەرى سەوزایی لە هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی هەمەچەشنێتی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
بۆچی داربەڕوومان هەڵبژارد؟
پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو، بەهۆی ئەو تواناییە بێهاوتایەی هەیەتی بۆ خۆگونجاندن و ئەو توانایی بەرگریکردنەی لەبەرانبەر سەختییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکەماندا هەیەتی، سوودی لە داربەڕوو، وەک داری سەرەکی ناو پڕۆژەکە وەرگرتووە لە کرداری درووستکردنی دارستاندا. داربەڕوو بە باشی لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا دەگونجێت، چونکە بەرگەی کەشوهەوای سەخت و وشکەساڵی توند دەگرێت. جگە لەوەش، داربەڕوو توانای گەشەکردنی بەشێوەی کۆمەڵ دارستانی هەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردندا، ئەمەش مایکرۆ کانۆپێکی ڕاستەوخۆ بۆ زەوی دابین دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە لە ڕاگرتنی شێی خاک و بنەبڕکردنی گژوگیا. پڕۆژەکە ستراتیژییەکی چاندنی نەمامەکانی داڕشتووە، کە داربەڕووەکان ٨٠%ی کۆی نەمامە چێنراوەکان پێکدەهێنن، ٢٠%ی دیکەش پێکدێت لەو دارە هەمەچەشنانەی کە ڕەسەنن بە خاکەکە و ئەو دارانەی کە گەشەیان خێرایە، کە دەتوانن پەناگە و سێبەری دەستبەجێ بۆ دارستانەکە دابین بکەن.
هەنگاوە گرنگەکان
- لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، پڕۆژەی مليۆن بەڕوو وەرزی یەکەمی چاندنی خۆی دەستپێکرد، کە ١٥٠٠ دار بەڕووی ڕەسەن لە شوێنە گشتیەکاندا چێندران. ئەمەش سەرەتای سەردەمێکی نوێی بەدارستانکردنەوەی بەرفراوان و بەشداريپێكردنى کۆمەڵگا بوو لە هەولێر.
- لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١، پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو مێژووی تۆمارکرد بە یەکەم وەرزی چاندنی گەورە، تەنها لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٦٠ هەزار دار بەڕوو بەدرێژایی ڕێگاى ١٢٠ مەتری چاند. ئەم دەستکەوتە بێهاوتایە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکە داهێنەرەکانی چاندن و بەشداریکردنی کۆمەڵگاوە هاتە بوون.
- لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی شکاندەوە بە دووەم وەرزی چاندنی گەورە. لە ماوەی تەنها ٩ ڕۆژدا، تیمی پڕۆژەکە و خۆبەخشان، ١٨٠ هەزار داربەڕوویان بەدرێژایی ڕێگای ١٢٠م چاند، ئەمەش ناوبانگی هەولێری وەک پێشەنگێک لە گەشەپێدانی بەردەوامی شارستانیەت چەسپاند.
دروستکردنی دارستانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا: چارەسەرێکی جێگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا
پڕۆژەی مليۆن بەڕوو سەرنجی لەسەر چاندنی ملیۆنێک دار و پێشەنگایەتیکردنی ڕێبازێکی نوێ بۆ بەدارستانکردنە. بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی درێژخایەنی دارستانە تازە چێنراوەکان، پڕۆژەکە پلانێکی گشتگیری بەڕێوەبردن جێبەجێ دەکات. لە ماوەی سێ ساڵدا دارستانەکە لە نزیکەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئاودێری دەکرێت بۆ ئەوەی گەشەی تەندروستانەی دار بەڕووەکان مسۆگەر بکات. پێشبینی دەکرێت دارستانەکە کاتێک دەگاتە پێگەیشتن خۆی بتوانێت خۆبژێوی بکات، ئەمەش شوێنی نیشتەجێبوون بۆ جۆرەها زیندەوەر دابین دەکات و چەندین سوودی دیکەشی بۆ کۆمەڵگا دەبێت. تیمی پڕۆژەکە گرنگییەکی زۆریان بە هەڵبژاردنی شوێنێک داوە کە بە پەرژینێک بەباشی پارێزراو بێت، و دوای تەواوبوونی چاندن بەردەوام دەبن لە سەرپەرشتیکردنی ناوچەکە. پڕۆژەکە ڕادەستی حکومەتی ناوخۆیی دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە ئەو گرنگیپێدانە بەردەوامەی کە پێویستە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا گەشە بکات، وەردەگرێت. لە ڕێگەی ئەم ڕێبازە داهێنەرانە بۆ دارستانکردن، پڕۆژەی ملیۆن به روو ڕێڕەوێک بۆ هەوڵەکانی بەدارستانکردنەوە بە شێوەیەکی بەردەوام لە سەرانسەری جیهاندا بنیات دەنێت.