هەواڵنامەی ملیۆن بەڕوو لە چارێگی یەکەمی 2023

هەواڵنامەکە بە PDF داببەزێنە

پڕۆژەی ملیۆن بەڕوو بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینی لە چارێگی یەکەمی 2023دا، سوپاس بۆ سپۆنسەری پڕۆژە، کۆمپانیای شاماران، هەروەها خۆبەخشەکانمان کە هۆکاری ئەم بەرەوپێشچوونەبوونە. بەشێك لە پێشکەوتنەکان لەم ژمارانەی خوارەوە ببینە:

-بەگشتی، 185000 دار لە ڕێگەی چاندنی ڕاستەوخۆ بە چاندنی تۆی بەڕوو چێنراون، سودمەندبوونە لە وەرزی باران، دەستیان بە گەشە کردووە.

-لە چارێگی یەکەمدا، 40000 شەتڵ چێنراون لەوانە 28000 شەتڵی داری بەڕوون و 7000 شەتڵی داری بەژن بەرز و گەشەی خێرا، لە نزیك هەر گروپێکی بەڕوو، دارێکی لەم جۆرە چێندراوە.

-لە هەستەوەرەکانی شێی خاك دەرکەوتووە کە شێوازی ئامادەکردنی زەوی سەرکەوتووبوو، بووە هۆی ئەوەی زۆرترین ئاو گلبدرێتەوە بۆ ناوەوەی زەوی.

بەڵام ئەمە هەموو شتێک نیه! تیمی پڕۆژەکە ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی درەختە چاندکراوەکان لە ئاگر و ئاژەڵە لەوانەکراوەکان بە پەرژنینکردنی بەشێك لە ناوچەکە. هەروەها یونسێف هاوکارییان کردووە بۆ ئامادەکردنی سیستەمی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پاشەڕۆی بۆ دابینکردنی 250 مەتر سێجا لە ئاو ڕۆژێکدا. کاریگەری پڕۆژەکە ڕوون و ئاشکرایە: خاکێکی زۆر چاندنی بۆ کراوە، وەکو لەم نەخشەیەی خوارەوە دەبینن، بەشێکی زۆر لە شەقامی 120 مەتری لە ئێستادا سودمەندبووە لە ملیۆن بەڕوو. پڕۆژەکە بەرەوامە لە پێشوەچوون، تەنها داری بەڕوو نەچێندراوە، بەڵکو داری گەشەی خێراش لەپاڵ داربەڕووەکان چێندراوە بۆ دروستکردنی سێبەر و پەناگە بۆ دارستانە نوێیەکە، هەروەها داری هەمەچەشنی خۆماڵیش بە ڕێژە لاوەیەکیەکە لەناو دارستانەکە چێندراوە.