جوگرافیای دابەشبوونی ئەندام و خۆبەخشەکانمان
لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ هەڵکشانی ڕێژەی دانیشتیوان، سەرچاوەی بەردەست و دابینکراوی ئاو کەم بووە و لە ژێر فشارێکی زۆردایە. هەروەها فراوانبوونی شار و زیادبوونی خێرای یەکەکانی نیشتەجێبوون، بوونەتە هۆی پشتگوێخستنی ناوچە سەوزاییەکان و پارکە گشتییەکان، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروستکردووە بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی دانیشتوان.
بەڵام هێشتان هیوایەک ماوە، چونکە هەسار وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگ، دەسەڵاتی ئەو ئەرکەی پێبەخشراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی داهێنەرانە و ستراتیژی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر. لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ئاوی ماڵان. هەسار تیمێکی زیاتر لە ۳۰۰ خۆبەخشی دڵسۆزی کۆکردۆتەوە، بەمەش دەبێتە یەکەم ڕێکخراو کە سەرکردایەتی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگانە بکات لە هەولێر.
لە نێو دیمەنی سروشتی جوان و بێوێنەی کوردستان، سلێمانی یەکێکە لە هەرە سەرەنجڕاکێشترین شارەکان.
وەک بەشێکی زۆری شارە جیاجیاکانی عێراق و ناوچەکە، سلێمانیش ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی پەیوەندیدار بە کەمی ئاو و ڕێژەی سەوزایی و لەناوچوون و سووتانی دارستانەکان دەبێتەوە. بەڵام لەگەڵ هەسار پێویست بە ترس ناکات ،چونکە هەسار لە ئەرکدایە بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی مەزن لە ناوچەکە. بە یارمەتی تیمێکی ٦٦ کەسی لە خۆبەخشی خۆتەرخانکەر و ئەندامی تایبەت، هەسار بڕیاریداوە هەمان سەرکەوتنی هەلێر لە سلێمانیش دووبارە بکاتەوە. کە ئەمەش لە ڕێگای زنجیرەیەک پڕۆژە و چاڵاکی پێشکەوتووەوە ئەنجام دەدرێت. زیادکردنی سەوزایی و دروستکردنی دارستانی چڕ و فراوان و پارکی سروشتی و پاراستنی دارستانە پڕبایەخ و بەنرخەکانی شارەکە ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوی هەسارە. وەک هەسار، باوەڕمان وایە هەموو شارێک شایەنی ئایندەیەکی گەشەسەندووە و سلێمانێش لەم باوەڕە بەدەر نییە و هیچ جیاوازییەکی نییە.
بێگومان ئەمەش کاریگەرییەکی تەواو خراپی هەبووە بۆ سەر لایەنی تەندرووستی بەهۆی نەبوونی هەوای پاک و دەرفەتی ئەنجامدانی وەرزش. بەڵام ئێمە لە هەسار سوورین و جەختدەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورە. لەگەڵ تیمێکی ٣٣ خۆبەخش و ئەندامی پابەند ئێمە چاومان لەسەر دهۆکە و هەڵساوین بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە و چاڵاکییانەی کە دەبنە هۆی زیادکردنی سەوزایی و دروستکردنی دارستان و پارکی فراوان و پاراستنی سەرچاوە سرووشتی و بێهاوتاکانی شارەکە. لە کاتێکدا ئێمە هەنگاو دەنێین بەرەو داهاتوێکی زیندوو و گەشاوە بۆ دهۆک، هەسار بەردەوام پابەندە بە تەرخانکردنی بەهاکانی بۆ داهێنان و بنیاتنانی کۆمەڵگا.
لەگەڵ تیمێکی ئامادەکراو لە ١٥ خۆبەخش و ئەندام ، پابەندین بە بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری و دەرئەنجامە وێرانکارەکانی لەناوچوون و سوتانی بەربڵاوی دارستانە سروشتییەکانی ناوچەکە. لە ئایندەدا، ئێمە ئەزموون و شارەزایی و ویستی خۆمان لە سلێمانی بەکاردەخەین هەروەها پڕۆژە و چاڵاکی پێشکەوتوو ئەنجامدەدەین وەک چۆن لە هەولێر کردمان. ئەرکی ئێمە ڕوون و سادەیە:
زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، درووستکردنی دارستان و پارکی ژینگەیی فراوان و پاراستنی دارسانەکانی ناو شار و دەرەوەی شار، بۆ دڵنیابوونەوە لە داهاتوویەکی بەروەدام و تەندرووست بۆ نەوەکانی ئایندە.
لە هەسار ئێمە ڕاسپێردراوین بۆ فەراهەمکردنی جیهانێک کە سروشت و مرۆڤایەتی بەشێوازێکی ڕێک تێیدا کۆببنەوە و بژین و هەڵەبجەش هیچ جیاوازییەکی نییە.
سۆران لە هەموو لایەکییەوە دەورەدراوە بە چیای مەزن. کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر و سروشتەکەی تەواو جوان و سەرنجڕاکێشە. سەڕەرای جوانی شارەکە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆران رێژەیەکی کەمتر لە لەسەدا ٥ ی سەوزاییە کە بێگومان هۆکارێکە بۆ کێشە تەندروستییەکان لە مانگە گەرمەکانی هاویندا.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە، هەسار بە یارمەتی ٦٠ ئەندامی دڵسۆز لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەوزایی لە شارەکە. هەروەها ئێمە ڕەزامەندی و ڕێککەتنامەمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەربەخۆی سۆران و زانکۆی سۆران هەیە، لەبەر ئەوەی ئێمە درک بە گرنگی دروستکردنی هاوبەشی و پەیوەندییەکی بەهێز لە کۆمەڵگادا دەکەین.
لە داهاتوودا چەندین پڕۆژەو چاڵاکی ناوازەی پلانبۆدانراومان ئامادەن بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و دروستکردنی دارستان و پارکی ژینگەیی سەرنجڕاکێش. لە هەسار تێڕوانینمان وایە هەموو شارێک شایەنی دیمەنی سروشت و ژینگەیەکی زیندووە بۆ ئەوەی دانیشتوان بتوانن چێژی لێ وەربگرن، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو مەبەستە بکەین بە ڕاستی لە سۆران.
وەک ناوچەیەک کە دەکەوێتە ناوەڕاستی دارستانە گەورەکانی ناوچەیەکی شاخاوی، سیدەکان شوێنێکی تایبەتی هەیە لە دڵی هەساردا.
هەرچەندە ناوچەکە بە ڕێژەیەکی زۆر سەرچاوەی ئاوی جێگیری هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر سەوزایی تێدا نییە، بەشێکی لە ئەنجامی بڕینی درەختەکان بۆ دار لە وەرزی زستاندا. سەرەڕای ئەمەش، هەسار پابەندە بە پێچەوانەکردنەوەی ئەم ئاڕاستەیە و ئێمە لە ئێستادا کۆمەڵێک ئەندام و خۆبەخشمان هەیە کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
ئێمە بە پەرۆشین بۆ ڕاگەیاندنی چەندین پڕۆژەی پاراستنی دارستانەکان لە ناوچەی سیدەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بە مەبەستی پاراستنی جوانی سروشتی ناوچەکە و برەودان بە شێوازێکی ژیانێکی تەندروستتر و بەردەوامتر بۆ دانیشتوانەکەی.
هەسار باوەڕی وایە کە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکانمان ئەرکێکی گرنگە و ئێمە شانازی دەکەین بە سەرکردایەتی کردنی بەرپرسیارێتی لەو شێوەیە لە سیدەکان.
کەرکوک ڕووبەڕووی کێشەی ئاو و ژینگە بووەتەوە. لە ئێستادا هەسار ٤ خۆبەخشی هەیە لە کەرکووک کە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.
سەرچاوە سنووردارکراوەکانی ئاو و نەبوونی شوێنی سەوزایی لە شارەکەدا هۆکارن بۆ خراپی تەندروستی و تیشک خستنە سەر پێویستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ وەرزش و هەوای پاک لە شارەکەدا. ئامانجی سەرەکی هەسار ئەنجامدانی چالاکی و پڕۆژەی تایبەتە لە کەرکووک بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکە و دروستکردنی پارک و شوێنە خێزانییەکان و پاراستنی ژینگەی ناوچەکە بۆ نەوەکانی ئایندە. لەگەڵ هەوڵدانی بەردەوام و بەشداریکردنی کۆمەڵگا، هەسار هیواخوازە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕەوشی خۆشگوزەرانی کەرکووک هەبێت.
بەغدای پایتەختی عێراق، ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و کێشەی ژینگەیی گەورە دەبێتەوە پەیوەستە بە ئاو و سەوزاییەوە. ئەم شارە بەهۆی پیسبوون و ژێرخانی کۆنەوە دەناڵێنێت کە هۆکارن بۆ بەردەستنەبوونی ئاوی سازگار.
لە کاتێکدا بەرزببونەوەی ڕێژەی دانیشتوان و شارستانیبوونی لە ناکاو و خێرا بوونەتە هۆکاری کەمبوونەوەیەکی دیار و بەرچاوی شوێنە سەوزاییەکان. لە ئێستادا هەسار لە بەغدا تەنها دوو خۆبەخشی هەیە، سەرەڕای سنوورداریی ژمارەی خۆبەخشان، هەسار پابەندە بە ئەنجامدانی پڕۆژە و چالاکی لە شارەکەدا وەک شارەکانی دیکەی عێراق بۆ برەودان بە پاراستنی ژینگە و هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە.
ئەم پڕۆژانە دەکرێت زیادکردنی شوێن و ڕێژەی سەوزایی و بنیاتنانی پارک و چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەست بە پیسبوونی ئاو و بەردەستبوونی ئاوی سازگار و خاوێن لە خۆبگرن.